Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 23:35

مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی خەرجکردنی بڕەپارەیەکی زۆر بۆ قەزای سێمێل دەدات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 18 ملیار و 520 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای سێمێل داوە.

د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی 08ـی 2023 بە یاوەریی د. ئیبراهیم شەرەفانی ڕاوێژکاری دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی قەزای سێمێلم کرد.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە پڕۆژەکانی قەزای سێمێل، دوای ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خەرجکردنی بڕی 18 ملیار و 520 ملیۆن دینار، ئەو بڕەپارەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ڕێگەوبان، کارەبا، پەروەردە و ئاو تەرخان دەکرێت.

پارێزگاری دهۆک دووپاتی کردۆتەوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا ژمارەیەک پڕۆژە لە قەزای سێمێل ڕادەگەیەنرێ و حکوومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ قەزا و ناحییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.