Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 23:26

كۆمپانیایەكی فەڕەنسی نەوت و غاز و كارەبا لە بەسڕە بەرهەمدەهێنێ

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای نەوتی بەسڕە ڕایگەیاند، كۆمپانیای تۆتاڵ ئێنیرجی فەڕەنسی دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی گرێبەستەكانی لە پارێزگای بەسڕە كە تایبەتن بە بەرھەمھێنانی نەوت، غاز و كارەبا.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نەوتی بەسڕە، باسم عەبدولكەریم شەمخانی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمیی عێراقی ئاشكرای كردووە كە لە 16ی ئەم مانگەوە، كۆمپانیای تۆتاڵ ئێنیرجی فەڕەنسی دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی گرێبەستەكانی تایبەت بە بەرھەمھێنانی نەوت، غاز و كارەبا لە پارێزگای بەسڕە.
بە گوتەی باسم عەبدولكەریم شەمخانی، یەكێك لەو پڕۆژانەی كە لەچوارچێوەی گرێبەستەكاندا لەلایەن كۆمپانیا فەڕەنسییەكەوە جێبەجێ دەكرێت، تایبەتە بە وەبەرھێنان لە كێڵگەی ئەرتاوی بە توانای 600 ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێكدا، ئەوەیش بە دوو قۆناغ لەگەڵ كێڵگەی مەجنوون و كێڵگەی غازی ڕۆژئاوای قورنە 2، جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەیشداوە، یەكێك لە پڕۆژەكانی دیكە كە لەلایەن كۆمپانیای تۆتاڵ ئێنیرجی فەڕەنسی لە بەسڕە جێبەجێ دەكرێت، تایبەتە بەرھەمھێنانی پێنج ملیۆن بەرمیل لە ئاوی دەریا كە بۆ بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەكانی بەسڕە، میسان و زیقار، بەكار دەھێندرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نەوتی بەسڕە باسی لەوەیش كە لەچوارچێوەی گرێبەستەكاندا، وێستگەیەكی بەرھەمھێنانی كارەبا لەڕێگای تیشكی خۆرەوە بە توانای ھەزار میگاوات لەلایەن كۆمپانیای تۆتاڵ ئێنیرجی فەڕەنسی لە پارێزگای بەسڕە دادەمەزرێندرێت.
شایانی باسە رۆژی 10ی تەممووزی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵ ئێنیرجی فەڕەنسی چوار گرێبەستیان لە بواری وزەدا واژوو كرد كە بەھاكەی 27 ملیار دۆلارە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.