Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 23:31

ئەو کرێکارانەی دەستەبەر دەکرێن مافەکانیان پارێزراو دەبێت

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی ماف و بەرژەوەندیی کرێکاران، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران بەشێوەیەکی باشتر، چالاک دەکات.
لەم کابینیەدا توانراوە 10 هەزار و 757 پڕۆژە، لەگەڵ 138 هەزار و 92 کرێکاری خۆماڵی و بیانی، دەستەبەر بکرێن و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبیت.
مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "پڕۆسەی دەستەبەرکردنی کرێکاران، لەپێناو خانەنشینبوون و قەرەبووکردنەوە و پاداشتی کۆتایی خزمەتیانە، کرێکاران دەتوانن سوود لەم دەستەبەرە وەربگرن و لەرێگەی چەکی بانکییەوە تەواوی شایستەکانیان وەربگرن، ئەمە جگە لەوەی مافی کرێکار بەسەر خاوەنکارەوە ناهێڵێت".
کابینەی نۆیەم 3 هەزار و 263 کەسی لەسەر سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی خانەنشین کردووە. هەروەها 56 ملیار و 226 ملیۆن دیناریش کە پاداشتی 7 ساڵی رابردوو بووە، لەم چوار ساڵە گەڕێندراوەتەوە بۆ کرێکاران.
ئەو کرێکارانەی کە دەستبەر کراون، سەرجەم مافەکانیان پارێزراو دەبێت و بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی داوای لە کرێکاران کرد، هەرچی زووە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکەن و لەپێناو ئاییندەیەکی باشتر، خۆیان دەستەبەر بکەن.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کردار سەلماندوویەتی پاڵپشتی چینی کرێکارانە و هەموو هەوڵێکیش دەدات بۆ خزمەتکردنییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.