Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 23:03

سەدا حەفتای كارەكانی پڕۆژەی درووستكردنی باڵەخانەی پسوولەی خۆراکی هەولێر تەواوکراوە

کوردستان TV
100%


كارەكانی پڕۆژەی درووستكردنی باڵەخانەی نوێی پسوولەی خۆراكی هەولێر بەردەوامە و توانراوە (%70)ـی كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بكرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، ئەندازیار سوار عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری  گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی هەولێری کرد و لە نزیكەوە لە بەڕێوەچوونی كارەكانی كۆڵییەوە و لەگەڵ ئەندازیار و سەرپەرشیارانی پڕۆژەکە كۆبوەوە.
پڕۆژەی درووستکردنی باڵەخانەی نوێی پسوولەی خۆراک بەگوژمەی (247) ملیۆن دینار لە سەر بوودجەی ئاسایی جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆی گشتیی كارەكانی تەواو بكرێن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.