راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان به‌رێوه‌چوو و ژماره‌یه‌ك بریاریش ده‌ركران.
راگه‌یاندنی لێژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر‌و ئه‌ندامان، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
راشیدهگهیهنن، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای تاوتوێكردنی دۆخی یه‌كێتییه‌كه و كاروچالاكییه‌كانی داهاتوو، هه‌روه‌ها پالپشتییهكانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی له رووی دارایی بۆ یه‌كێتییه‌كه، ئه‌م بریارانه دران:
1- له21ی9ی2023، قۆناغی دووه‌می خولی كوردستان به‌رێوه‌بچێت له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان بۆ پێشكهتووان و تازه پێگه‌یشتووان و كچان له شاری كۆیه.
2- كردنه‌وه‌ی خولێكی ناوبژیوانی له ماوه‌كانی داهاتوو له شاری هه‌ولێر.
3- دابینكردنی پێداویستی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و خول و پالهوانێتییانهی له داهاتوو هه‌ڵبژارده‌كه به‌شداری ده‌كات له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه.
4- بڕیاردرا وه‌كو یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پایسكل سواری عێراق ، له رووی كارگێری و به‌رێوه‌چوونی پالهوانێتییهكان، هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت به‌مه‌به‌ستی سود گه‌یاندن به‌هه‌ردوولا.
كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان، به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به پالپشتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
يه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان 4 بریاری تازه‌ی ده‌ركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.