Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:49

پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر بە زیندانیكردنی ھەتاھەتایی سزادران

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند كە پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر، بە زیندانیكردنی ھەتاھەتایی سزادراون.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە دادگای تاوانەكانی ڕەسافە، سزای زیندانیكردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر بە تاوانی بازرگانیكردن و فرۆشتنی ماددەی ھۆشبەر دەركردووە.
بەپێی ڕاگەیەنداراوەكە، ئەو پێنج كەسە كە بە زیندانیكردنی ھەتاھەتایی سزادراون، پێشتر بە بڕێكی زۆری ماددەی ھۆشبەر لە جۆری "ئەمفیتامین" دەستگیركرابوون.
باسی لەوەیش كردووە كە سزاكە، بەپێی ماددەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان ژمارە (50) بۆ ساڵی 2017 دەركراوە.
لە ماددەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكاندا ئاماژە بەوەكراوە، ھەر كەسێك بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە بكات، ئەوا بە لەسێدارەدان یان زیندانیكردنی ھەتاھەتایی سزا دەدرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.