Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:45

ڤیدیۆ.. هاوسەری میسی خەریك بوو بیقەومێنێ ؟!

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنێلا ڕۆكۆزۆ، هاوسەری لیۆنێل مێسی لەكاتی ئاهەنگی سەركەوتنی ئینتەر میامی بۆ یاری كۆتایی جامی ئەمریكا لەسەر حیسابی یانەی سینسیناتی ، بۆ پیرۆزباییكردن لە هاوسەرەكەی هاتە ناو یاریگا. كاتێك بەرەو جۆردی ئەلبا یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە دەڕۆیشت، كە ئەم هاوینە پەیوەندی بە ئینتەرمیامی كرد، خەریك بوو لە باوەشی بگرێت، پێیوابوو كە ئەوە مێسییە،بەڵام لە دوایین ساتدا بۆی دەركەوت كە ئەوە هاوسەرەكەی نییە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەچەند رۆژی رابردووشدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی جامی جیهانی ئافرەتانی بردەوە كە یەكەم نازناویان بوو لە مێژوودا، لە كاتی لە ملكردنی میدالیاكانیشدا لویس روبیالێس، سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ، بە شێوەیەكی زیادەڕۆیی ماچی خانمە یاریزان جێنی هێرمۆسۆی كرد.
ماچەكەش ناڕەزایی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئیسپانیای بەدوای خۆیدا هێنا و سەرۆكە ئیسپانییەكەیان بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی تۆمەتباركرد.
لەوبارەیەوە فیفا بڕیاری سڕكردنی لویس روبیالێس، سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیای بۆ ماوەی 90 رۆژ داو لێكۆڵینەوەش لە كەیسی ماچەكە دەكات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.