Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:04

لیوا ھاوبەشەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكاردەبن ؟

کوردستان TV
100%

مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی عێراق، رایگەیاند: لەئێستادا، بۆشاییەكی زۆری ئەمنی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە، بۆیە بڕیاردراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، لیوا ھاوبەشەكان لەو ناوچانە جێگیر بكرێن و ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن.
مەریوان قەرەنی لەبارەی ئەركداركردنی لیوا ھاوبەشەكان نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق گوتی: وەزیری بەرگریی عێراق پێی راگەیاندین كە ھەر كاتێك ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بوودجەی گشتیی بەدەستی گەیشت، ئەوە دەست بە ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە پێكھێنانی لیوا ھاوبەشەكان دەكات، بۆیە چاوەڕان دەكرێت بەم زووانە لیوا ھاوبەشەكان پێكبھێندرێن و دەستبەكاربن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوەیشدا كە لەئێستادا، بۆشایەكی زۆری ئەمنی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە و گوتی: بوونی بۆشاییە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەڕووی ئەمنییەوە كێشە و گرفتی زۆری لەو ناوچانە دروست كردووە، وای كردووە كە ببێتە ھێڵی ھاتوچۆی تیرۆریستانی داعش، بۆیە بڕیاردراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، لیوا ھاوبەشەكان لەو ناوچانە جێگیر بكرێن و ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن.
بڕیارە دوو ھێزی ھاوبەش لە لیوای 20ی پێشمەرگە و لیوای 66ی سوپای عێراق پێكبھێندرێن كە فەرماندەی یەكێك لە لیواكان كورد دەبێت و جێگرەكەی عەرەب دەبێت، ئەوی دیكەیشیان فەرماندەكەی عەرەب دەبێت و جێگرەكەی كورد دەبێت.
بەپێی زانیارییەكان، ژمارەی ئەندامانی لیوا ھاوبەشەكان، حەوت ھەزار و 500 كەس دەبن، لەو ژمارەیە سێ ھەزار و750یان لە ھێزی پێشمەرگە دەبن و سێ ھەزار و 750كەی دیكەیشیان لە سوپای عێراق دەبن .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.