Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:40

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ڕه‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 27ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ڕه‌واندزه‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان، ھێزەکانی پۆلس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، م، م لەدایكبووی 1987) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.