Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:41

لەپایتەختێكی ئەوروپیدا نزیكەی حەوت ملیۆن مشك و جورج هەیە

کوردستان TV
100%

حكومەتی شاری ڕۆما ڕێوشوێنەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مشك لە شانۆی مێژوویی "كۆلۆسیۆم " ڕاگەیاند، دوای ئەوەی گەشتیاران وێنەی ئەو مشكانەیان لە سۆشیال میدیا بڵاوكردەوە كە لە ناوچەكانی نزیك ئەو شوێنە دەسووڕانەوە.
لەوبارەیەوە سابرینا ئەلفۆنسی، بەرپرسی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لە شارەكەدا بە ئاژانسی هەواڵی ئەدنكرۆنۆسی ڕاگەیاندووە، لە ئێوارەی هەینی و بەیانی شەممەوە  هەڵمەتێكان دەستیپێكرد بۆ ئەوەی خەڵك بتوانن بە سەلامەتی لە یەكێك لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەكانی ئیتاڵیا تێپەڕن.
هەروەها حكومەتی خۆجێی شارەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، هەڵمەتەكە لەم هەفتەیەدا بەردەوام دەبێت، چونكە ناوچە سەوزەكانی دەوروبەری كۆلۆسیۆم و ئاوەڕۆكان كە مشك تێیدا باون پاكدەكرێنەوە و تەڵە دادەنرێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە شارەكەدا نزیكەی 7 ملیۆن مشك هەیە، واتە هەر دانیشتوویەك دوو مشك و نیوی بەردەكەوێ.
ئەلفۆنسی ڕوونیشیكردەوە، ئەو ڕێژە زۆرەی گەشتیاران كە لەم هاوینەدا دێنە شارەكە و شەپۆلی گەرما، بووەتە هۆی زیادبوونی زبڵ و خاشاك، ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری مشك.
ڕۆما ساڵانێكە بەدەست قەیرانی زبڵ و خاشاكەوە دەناڵێنێت و زۆرجار كۆمەڵێك پاشماوە لە شەقامەكاندا لە تەنیشت سەبەتەی زبڵ و خاشاكەوە فڕێدەدرێن.
شایانی باسە كۆلۆسیۆم دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دروستكراوە و گەورەترین شانۆیە لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا و بۆ میوانداری شەڕی گلادیاتۆری و لەسێدارەدان و ڕاوكردنی ئاژەڵ بەكاردەهێنرا.
 

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.