Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:36

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی گومرکی پەروێزخان دەرکرا

کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەی کە لە کاتی ڕاوکردنی ئاژەڵ دەرکەوتووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی گومرکی پەروێزخان دەرکرا.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی 08ـی 2023 سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوە دا کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ (هـ.ن) بەرپرسی گومرکی پەروێزخان دەرچووە.

سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە "فەرمانی دەستگیرکردنەکە بەپێی ماددەی 24ـی قەدەغەکردنی ڕاوکردنی ئاژەڵ دەرچووە."

جێی باسە، لەماوە ڕابردوودا بەرپرسی گومرکی پەروێزخان لە ڤیدیۆیەکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە ئاسکێک ڕاو دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.