Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:43

هاتووچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی داخستنی ڕێگەیەک دەدات

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ڕووداوێکی هاتووچۆ کە بەهۆیەوە ڕێگەیەک داخرا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، وا بڵاو کرابووەوە کە بەهۆی خراپی ڕێگەکە داخراوە، بەڵام هۆکارەی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە.

فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا ڕایگەیاند: کاتژمێر 06:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەولێر خەبات، لەو شوێنەی کە ئێستا نۆژەندەکرێتەوە پێکدادانێک دروست بوو لەنێوان کیایەکی بارهەڵگر و بارهەڵگرێکی گەورە، کە ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕۆیی کیا و نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی بوو، لە ئەنجامی ڕووداوەکەش شوفێرێ کیا لەناو بارهەڵگرەکەی گیری خوارد نەدەکرا بجوڵێنرێت، نەوەک زیانی گەورەی بەرکەوێت.

ڕاشیگەیاند: بە ناچاری لایەکی ڕێگەیەکە داخرا، تاوەکو تیمەکان دەتوانن شوفێرەکە ڕزگار بکەن، کە ئەمەش ماوەیەکی خایاند، لەوکاتەش قەرەبالخییەکی زۆر لەسەر ڕێگەیەکە دروست بوو.

فازڵ حاجی باسی لەوەش کردووە کە شوفێرە بەپەلەکان چوونەسەر خۆڵ و لە ڕێگە لایان دا، هەندێک هاووڵاتی کە بێئاگابوون دەستیان کرد بە گرتنی وێنە و ڤیدیۆ و ناردنی بۆ پەیج و سایتەکان، هەواڵەکە وەکو نیوەهەواڵ بڵاوکرایەوە کە خەڵک ڕادەکەن لە ڕێگەی مەرگ و هەموو خەتایەکە خرایەسەر ڕێگەیەکە، گوایە بەخاوی نۆژەندەکرێتەوە، هەروەها بەر لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڤیدیۆکان، هیچ یەکێک لەو پەیج و سایتانە هەوڵیان نەدا لە سەرچاوەی فەرمی هەواڵەکە بزانن و هۆکارەکەی بزانن ئینجا بڵاوی بکەنەوە.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە لێرەوە داوا لە هەمووان دەکەن، پەلە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان نەکەن و تۆزێک چاوەڕێ بن تاوەکو بەفەرمی هەواڵەکانتان پێ ڕادەگەیەنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.