Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:54

ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری باران و خۆڵبارینیش هەیە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەم هەفتەیە خستووەتەڕوو و ڕایگەیاند، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەھۆی گەیشتنی بارستەھەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەو دوو ڕۆژەدا دادەبەزێت.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی 08ـی 2023 ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەھۆی کاریگەری ئەو بارستەھەوا ساردەی ڕووی کردۆتە ڕۆژئاوای ناوچەکەوە ماوەی دوو ڕۆژە گەرما بەراورد بە ھەفتەی ڕابردوو کەمی کردووە، بۆ سبەی و دووسبەیش تاڕادەیەک جێگیر دەبێت و گۆڕانکارییە بەرچاوەکە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەبێت، بەھۆی گەیشتنی سەنتەری بارستەھەواکەوە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەو دوو ڕۆژەدا دادەبەزێت و گۆڕانکاریی بەسەر کەشی ناوچەکەدا دەھێنێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای ئەم سێشەممەیە، گوتی: ساتی داغڵبوونی بارستەھەوا ساردەکە دەبێتە ھۆی چالاکبوونی با لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاواوە بە خێرایی 15 تاوەکو 35 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا بۆیە ئەگەری ھاتنی تۆز و خۆڵ بە ڕێژەی کەم بۆ مامناوەند لە ئارادا دەبێت بۆ سەر زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ دروستبوونی پەڵەھەور و لە ناوچەکانی باکوری کوردستان و ناوچەی ھاوسنووریان لەگەڵ سووریا ئەگەری دروستبوونی ھەورەبروسکە و تاوەبارانیان دەبێت.

لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ئەوەی خستووەتەڕوو کە پلەی گەرمی بەنزمی دەمێنێتەوە و ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ پەڵەھەور و ھەندێ کات و ناوچە نیمچەھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئەگەری دروستبوونی ھەورەبروسکە و تاوە باران ئەبێت.

ئاراس جەبار لەبارەی کەشوهەوای پێنجشەممە دەڵێت: کاریگەری ئەم بارستەھەوایە لەسەر ناوچەکانمان کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبێنێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی بۆ ڕۆژانی ناوەڕاستی ھەفتە 29 و 30ـی مانگ بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

ھەولێر: 36 پلە

سلێمانی: 34 پلە

دھۆک: 34 پلە

ھەڵەبجە: 35 پلە

کەرکووک: 37 پلە

گەرمیان: 39 بە 40 پلە

ڕاپەرین: 35 پلە

سۆران: 34 پلە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.