Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:44

گەنجێک داپیرەی خۆی دەداتە بەر چەقۆ

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە شاری کەرکووک گەنجێکی داپیرەی خۆی دەداتە بەر چەقۆ و برینداری دەکات، بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی 08ـی 2023 پۆلیسی کەرکووک بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە گەڕەکی ڕزگاریی شاری کەرکووک گەنجێک داپیرەی خۆی دەداتە بەر چەقۆ و برینداری دەکات.

ڕاشیگەیاند: ئافرەتەکە تەمەنی 69 ساڵە بەناوی (ن. م. خ) و لەلایەن کوڕی کوڕەکەیەوە دراوەتە بەر چەقۆ.

پۆلیسی کەرکووک سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستیی ئافرەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئافرەتەکە بریندارە و ڕەوشی تەندروستیی ناجێگیرەوە. جەختیشی کردەوە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.