Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:38

هه‌ورامان... له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا حه‌وت كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌،نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ی8ی2023 بڵاویكرده‌وه‌، ئۆتۆمبێلێکــی جــۆری  " توێتا فۆرچنەر " لە هەورامانەوە   بە ئاڕاستـەی خــورماڵ  ڕۆیشتووە، لە نزیــك نەخۆشخانەی  بیـــــارە، وەرگەڕاوه‌و بەهۆیــەوە  شـــۆفێـــرەکــەی گیانی لە دەستـــداوە و شەش کەسی دیكه‌ش   کە  سەرنشین بوون برینداربوون.
هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، برینــدارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەســـەری پێوســــت گواستـرانــەوە بۆ نەخۆشخانــــەی فریاکەوتــن لە ناحیـــــەی "خورماڵ " لێکۆڵنەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.