Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:51

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هۆكاری گرانبوونی نرخی هەندێك بەروبووم رووندەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەشێك لە بەروبوومەكانی ڕوونكردەوە.
محەممەد خوزائی، وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: بەرزبوونەوەی ڕێژەیی نرخی بەشێك لە بەروبوومەكان لە ئەنجامی زیادبوونی بەكارهێنان و لێشاوی ملیۆنان سەردانیكەر  بووە كە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن هاتوونەتە عێراق.
خوزائی ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزبوونەوەی ڕێژەیی نرخەكان لەژێر كۆنترۆڵدایە و دەرگا-ش بۆ هاوردەكردنی بەربوومەكان كراوەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق جەختیشی لەوە كردەوە كە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخەكان ئاسایی دەبنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.