Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:31

كاندیدێكی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی عێراق لە هەوڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بوو

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپارێزگای سەلاحەددین  ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، كاندیدێك بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی عێراق(ئەنجومەنی پارێزگاكان) لە هەوڵێكی تیرۆركردن لە باكووری پارێزگاكە ڕزگاری بووە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لیوا سەعد عوبەید عەلی جومەیلی، كاندیدی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە حزبی تەقەدوم ، لە گوندی (جەمیلە) لە بەری راستی قەزای شرگات لە باكووری پارێزگای سەڵاحەددین، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەكەی كراوەو هێرشی كراوەتە سەر .
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكە زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.
شایانی باسە لیوا سەعد عوبەید، برای ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقە بەناوی میقداد جومەیلی و هاوكات پلەی مافپەروەری لە دادگای سەربازیدا هەیە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.