Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:47

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری نەوتی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ دەکات.

مەسرور بارزانی لە پرسەنامەکەیدا بۆ حەییان عەبدولغەنی ڕایگەیاند: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵی خۆم ئاراسته‌ی بەڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواييى باوک و دواتر گيانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكتان له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتووچۆدا.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

بەڕێز حەییان عەبدولغەنی ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ؛ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵی خۆم  ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواييى باوک و دواتر گيانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى بەڕێزتان له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتووچۆدا. لەم کۆستە گەورەیەدا، هاوخه‌می بەڕێزتانم .‌ خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبووان به‌ بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببه‌خشێت.

مەسرور بارزانى

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.