Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:50

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان چوار جار سنووری ئامێدیان بۆردومان کردووە

کوردستان TV
100%

تەنیا ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان، چوارجار گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان کردووە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 25ـی 08ـی 2023 چوارجار گوندێکی سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان کرا، بەشار عەلی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین: لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی گوندی ڕدێنی لە دەڤەری بەرێ گارە لە سنووری قەزای ئامێدی ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و ڕووبەڕێکی زۆری داروبارەکانی هاووڵاتییانی سووتاندووە.

ڕاشیگەیاند: هەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان زنجیرەچیای مەتینیان لە دەڤەری نهێلی بۆردوومان کردووە.

ئاماژەی بەوەش دا کە هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی بۆردوومانەکە نەکەوتووتەوە، زیانەکان تەنیا زیانی ماددی بوونە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکانی وەرزی هاوینییە، خەڵکی ئەو دەڤەرانە بەهۆی نائارامی ڕەوشی گوندەکانیان ناتوانن بەرهەمەکانیان لێبکەنەوە و بیخەنە بازاڕەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووری ئەو خەڵکە دروست دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.