سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 800 ملیۆن دینار داوە بۆ خولەکانی کوردستان.
ئەمڕۆ هەینی 25ـی 08ـی 2023 سیروان نەجمەدین سکرتێری فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی خەرجکردنی 859 ملیۆن دینار و 480 هەزار دیناری بۆ خولەکانی کوردستان دا.
ڕاشیگەیاند: بڕی 588 ملیۆن و 670 هەزار دینار بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی نایاب، پلە یەک، پلە دوو، جام، فوتساڵ و دەرماڵەی ئەندامان و کارمەندان و کڕینی جلوبەرگ و کەلوپەلی وەرزشی تەرخان کراوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە بڕی 270 ملیۆن و 800 هەزار دیناریش بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و تێچووی کردنەوەی خولەکانی ناوبژیوانان خەرج بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.