Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:34

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ 6 كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ زنجیره‌ چیای هه‌یبه‌ت سوڵتان له‌ سنووری شاری كۆیه‌ ڕووداوێكی هاتوچۆی رووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 6 كه‌س بریندار بوون.

ڕووداوه‌كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 12:00 به‌هۆی تێپه‌ڕینی هه‌ڵه‌وه‌ ڕوویداوه‌ و دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌یه‌كیان داداوه‌.

له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شه‌ش كه‌س بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌گوێره‌ی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ هاتوچۆیانه‌ی كه‌ له‌ سنووره‌كه‌ ڕوو ده‌ده‌ن، به‌هۆی تێپه‌ڕین و لێكڕه‌تبوونی هه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری كۆیه‌ تاك سایدی چوون و هاتنن.

كۆیه‌ / كانیاو حه‌كیم

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.