سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كرد به‌هۆی كۆچی دوایی باوكی و گیانله‌ده‌ستدانی كچی و خوشكێكی.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى وه‌زيرى نه‌وتى عێراق ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكى و دواتر گيانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتوچۆدا".
سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند "له‌م خه‌م و كۆسته گه‌وره‌يه و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوخه‌م و هاوسۆزيانم".
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت".
شه‌وی ڕابردوو باوكی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه دوای كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینیش دوای ناشتنی ته‌رمی باوكی و گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌سه‌ر گۆڕستان، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شارۆچكه‌ی سه‌دیر له سنووری پارێزگای دیوانییه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانی وه‌زیره‌كه تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.
له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه له‌نێویاندا كچ و خوشكێكی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌بوون له‌گه‌ڵ شوفێر و یه‌كێك له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی.
جگه له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و چوار كه‌سه، هه‌ر به‌هۆی ڕووداوه‌كه 5 كه‌سی تریش به سه‌ختی بریندار بوون، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له برینداره‌كان هاوسه‌ری وه‌زیری نه‌وتی عێراقه و بارودۆخی ته‌ندروستی خراپ و ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.