سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی به برینداری گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له مانه‌وه‌ی، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرای سلێمانی ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیمه ته‌ندروستییه‌كانمان له‌نێو باخێكی سیته‌ك هاووڵاتییه‌كیان به برینداری گه‌یانده نه‌خۆشخانه.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌ركه‌وت برینداره‌كه وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری شاری سلێمانییه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاتێك وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه گولـله به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ناوبراو كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌داخه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
جه‌ختیشی كه ئێستا ته‌رمی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی گه‌یه‌نراوه‌ته په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی و هێزه‌كانی پۆلیسیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه و تا ئێستا نازانرێ كه ناوبراو كوژراوه یاخود خۆی كوشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.