دوای كۆچی دوایی باوكی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری نه‌وتی عێراق تووشی كاره‌ساتێكی تر بووه‌وه و به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ كچ و خوشكێكیشی گیانیان له‌ده‌ست دا و هاوسه‌ره‌كه‌شی برینداره و بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
شه‌وی ڕابردوو باوكی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ناشتنی ته‌رمی باوكی و گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌سه‌ر گۆڕستان، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شارۆچكه‌ی سه‌دیر له سنووری پارێزگای دیوانییه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانی وه‌زیره‌كه تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.
له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه له‌نێویاندا كچ و خوشكێكی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌ن له‌گه‌ڵ شوفێر و یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیره‌كه.
جگه له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و چوار كه‌سه، هه‌ر به‌هۆی ڕووداوه‌كه 5 كه‌سی تریش به سه‌ختی بریندار بوون، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له برینداره‌كان هاوسه‌ری وه‌زیری نه‌وتی عێراقه و بارودۆخی ته‌ندروستی خراپ و ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.