بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، توانرا وەک یەكەم شارەوانی لەسەر ئاستی عێراق، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڕوانامەی ئایزۆی نێوده‌وڵه‌تی بەدەست بهێنێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگه‌یاند كه دوێنێ پێنجشه‌م بڕوانامەی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی جۆری (ئایزۆ)یان وەرگرتووه، ئه‌مه‌ش بەشێك بووه لە هەوڵەكانی چاكسازی و باشتركردنی پرۆسەكانی كار بەڕێوەبردن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه نێوده‌وڵه‌تی ئایزۆ دوای ئەوە دێت كه حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه لەسەر ئاستی هەموو سێكتەر و بەڕێوەبەرایەتییە گشتی و سەرۆكایەتییەكان بڕوانامەی ئایزۆ بەدەست بهێنن، چونكە كاریگەری باشی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كارەكان و كەمكردنەوەی ڕۆتین و خێرا ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان ده‌بێت.
سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی کوالێتی نێوده‌وڵه‌تی ئایزۆ (ISO 9001)سیسته‌مێکی به‌رێوه‌بردنی ته‌واوه و به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌کاندا جێبه‌جێ ده‌بێت، به ئامانجی به‌دیهێنانی داواکارییه‌کانی هاووڵاتییان له ئاستی کوالێتی به‌رز و قه‌بووڵکراودا، ئه‌مه‌ش به جێبه‌جێکردنی سیسته‌می کوالێتی ده‌بێت له هه‌موو قۆناغه‌کانی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان.
به‌مه‌ش سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر كه ئێستا بڕوانامەیەكی ئایزۆ به‌ده‌ستهێناوه، واتە پلەیەكی باشی لە بواری كوالێتی چووەتە پێش و به‌مه‌ش متمانەی زیاتری ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی بەدەست دەھێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.