پارێزگایه‌كی عێراق به‌فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنی پشووی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌هۆی مه‌ڕاسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن ڕاگه‌یاند.
نه‌سیف ئه‌لخیتابی پارێزگاری كه‌ربه‌لا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له رۆژی چوارشه‌می داهاتووه‌وه ڕێكه‌وتی 30/8/2023 پشووی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: پشووه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تا شه‌قام و ڕێگاكانی پارێزگای كه‌ربه‌لا له‌به‌رده‌م زیاره‌تكاران واڵا و كراوه بن و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا پشووه‌كه ته‌نیا هێزه ئه‌منی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه و ئه‌وان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمه‌كان ئێشكگر ده‌بن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مساڵ ملیۆنان زیاره‌تكاری عێراقی و ئێرانی و بیانی ڕوو له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، به‌شێك له‌و زیاره‌تكارانه‌ش كه پێشبینی ده‌كرێ زیاتربن له 500 هه‌زار زیاره‌تكار له ئێرانه‌وه به ڕێگه‌ی وشكانی و له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و مه‌رزه‌كانی تره‌وه داخیلی هه‌رێمی كوردستان بن و به‌ره‌و شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌ڕێ بكه‌ون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.