سهرۆك بارزانی ئهمڕۆ ههینی له یادی 35 ساڵهی ئهنفالی بادیناندا پهیامێكی بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند كه حكوومهتی ئهو كاتی عێراق به بهرچاوی جیهان چهكی تۆقێنهری دژی دانیشتووانی بێتاوانی بادینان بهكارهێنا.
سهرۆك بارزانی له پهیامهكهدا ڕایگهیاند "لە درێژەی ئەو زنجیرە تاوان و كارەساتانەی لە سەدەی ڕابردوو دژی کوردانی فەیلی و ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە بارزان و گەرمیان و هەڵەبجە و شوێنەكانی تر ئەنجام درا، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی پێشووی عێراق لە دوایین قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالدا پاش بۆردومان و كیمیابارانكردنی زۆربەی زۆری دەڤەری بادینان، خەڵكی ئەو ناوچانە و پێكهاتەكانی ڕووبەڕووی گرتن و بێسەروشوێنكردن و ڕاگواستن كردەوە".
سهرۆك بارزانی ڕاشیگهیاند "حكوومەتی ئەو كاتی عێراقی بەبەرچاوی جیهان سەدان هەزار سەرباز و چەكی تۆقێنەری لە دژی دانیشتووانی بێتاوانی بادینان بەكار هێنا".
سهرۆك بارزانی له پهیامهكهدا ئاماژهی بهوهش دا "ئامانجی ئەو كردەیە شكاندنی ئیرادەی شۆڕشگێڕیی بادینان بوو، بەڵام گەلی كوردستان خاوەنی ئیرادە و قەزییەكی ڕەوا بوو و هەرگیز لەبەرانبەر ئەو تاوان و ستەمكارییانەی دوژمن خۆی بەدەستەوە نەدا، ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە باجی هەڵە و تاوانەكانیان دا".
سهرۆك بارزانی جهختیشی كردهوه كه ئهنفالی بادینان وانەیەكی گەورەیە بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان و هەمیش بۆ نەیاران و ناحەزانی گەلی كوردستان.
له كۆتایی پهیامهكهدا سهرۆك بارزانی گوتیشی "لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەنێرین و جەخت لەوە دەكەینەوە دەبێ دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و ئەو تاوان و زوڵمانە بكات كە دەرهەق میللەتەكەمان كراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.