Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:49

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌نگه‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك به‌ 3 فیشه‌ك بریندار كرا

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی پشده‌ر ته‌قه‌ له‌ هاووڵاتییه‌ك كرا و به‌ 3 گولـله‌ بریندار كرا، تا ئێستاش هۆكاری ته‌ته‌قه‌كردن و برینداركردنی هاووڵاتییه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه‌: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 12:30 خوله‌ك لە شاره‌دێی سەنگەسەر سەر بە شارۆچكه‌ی پشدەر (قەڵادزێ) تەقە لە هاووڵاتییەک بە ناوی (س. م. ر) لەدایکبووی ساڵی 1995 ڕەگەزی نێر دانیشتووی ڕانیه کرا و بە سەختی بریندار بوو.

بڵاویشی كرده‌وه‌: برینداره‌كه‌ دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و پشکنینی پزیشکی دەرکەوت شوێنەواری 3 فیشەکی چەکی جۆری دەمانچە بەسەر جەستەیەوە هەیە، بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە بریندارەکە بۆ سلێمانی بەڕێ کرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دوای ڕووداوەکە ڕاسته‌وخۆ تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانی بنکەی پۆلیسی شاره‌دێی سەنگەسەر کرد.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نادیارە و لێکۆڵینەوەكانیش لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.