سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له یادی 35 ساڵهی ئهنفالی دهڤهری بادینان، ئهمڕۆ ههینی پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا ڕایگهیاند كه ئامانجی رژێمی پێشووی عێراق لهم تاوانه قڕكردن و جینۆسایدی گهلی كوردستان بوو.
مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامهكهدا ڕایگهیاند "لە (35)مین ساڵڤەگەڕی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال لە دەڤەری بادینان، بەڕێز و شکۆوە یادی قوربانيیانی ئەو تاوانە گەورە و هۆڤانەیەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە کە ئامانجی قڕکردن و جێنۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو بە گشت پێکهاتەکانییەوە".
ڕاشیگهیاند "لەم هێرش و پەلامارانەدا کە دوا قۆناخی شاڵاوەکانی ئەنفال بوو، هەزاران خەڵکی بێتاوانی بادینان ئەنفالکران و بە دەیان هەزاریش ئاوارە و دەربەدەر بوون و سەدان گوندیش تێکدران و لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراودا، زیانێکی زۆر گەورە بە ناوچەکە گەیشت".
مهسرور بارزانی ڕاشیگهیاند: جێگەی داخ و نیگەرانییە، تا ئێستا ماددەی 132ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق".
سهرۆكی حكوومهت ئاماژهی بهوهش دا "لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی کەسوکار و زیانلێکەوتووانی سەرەکی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقە کە بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکرێنەوە و دڵنیا بکرێنەوە کە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی جێنۆسایدکردن نابنەوە".
له كۆتایی پهیامهكهدا ڕاشیگهیاند "لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا، سەری ڕێز بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.