Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:22

تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانی‌ عێراق ڕاگیران

کوردستان TV
100%

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م بڕیاری دا تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕابگیرێ.

نه‌عیم عه‌بوودی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق بڕیاری دا له‌ رۆژی 1ی مانگی داهاتووه‌وه‌ تا رۆژی 9ی هه‌مان مانگ سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می زانكۆ و په‌یمانگا حكوومی و ناحكوومییه‌كان ڕابگیرێ.

ڕاگیرانی تاقیكردنه‌وه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن و سه‌ردانیكه‌ران بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لاوه‌ هه‌یه‌.

نه‌عیم عه‌بوودی هه‌روه‌ها فه‌رمانی به‌ سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانیش كرد كاری پێویست به‌ ته‌واوكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن بكه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.