ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م پاسێك كه به‌نیازبوو به‌شێك له زیاره‌تكارانی ئێرانی چله‌ی ئیمام حوسێنی هه‌ڵبگرێ و بگوازێته‌وه، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی چۆمان - حاجی ئۆمه‌ران سووتا.
سەرچاوەیەک لە بنکەی بەرگریی شارستانی حاجی ئۆمەران بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: ئه‌مشه‌و کاتژمێر 9:00 پاسێک لەسه‌ر ڕێگه‌ی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەران سووتا.
ڕاشیگه‌یاند: پاسەکە به‌نیازبوو بچێته سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن، بەڵام لە ڕێگه‌دا بەهۆی شۆڕتێکی کارەباییهوه سووتا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیمەکانی بنکەی بەرگریی شارستانی حاجی ئۆمەران و چۆمان له زووترین کاتدا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئه‌نجامی سووتانی پاسه‌كه جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتەوە، هه‌روه‌ها شۆفێری پاسەکە و دوو سەرنشین كه لەگەڵیدابوون، سەلامەت بوون.
چۆمان/ كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.