Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:24

پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ كوردستان تیڤی: سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.

بڕیاربوو سبه‌ی هه‌ینی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت و تیمێكی شاره‌زای كاروباری یاسایی حكوومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز بكه‌ن.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ كاتێكی تر هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و باوكی وه‌زیری نه‌وتی عێراق حه‌یان عه‌بدولغه‌نی كۆچی دوایی كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.