Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:57

بۆڕی ئاوی سلێمانی شكا.. چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌ بێ ئاو ده‌بن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆڕی ئاوی شاری سلێمانی شكا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌ بێ ئاو ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بەهۆی شکانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان - سلێمانی گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی شەستی و گەڕەکی ڕاپەڕین بئ ئاو دەبن.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا تیمەکانمان لە شوێنی شکاوه‌كه‌ن و خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەهیوان له‌ 24 كاتژمێری داهاتوودا شكاوییه‌كه‌ چاك بكه‌نه‌وه‌ و ئاو بگەیەننه‌وه‌ بۆ ئەو شوێنانەی کە لەسەر ئەو هێڵەن .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.