Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:37

هه‌فته‌ی داهاتوو بارانی به‌خوڕ و هه‌وره‌بروسكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت

کوردستان TV
100%

پێشبینی ده‌كرێ هه‌فته‌ی داهاتوو بارانی به‌خوڕ و هه‌وره‌بروسكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زن و له‌ رۆژدا هه‌ست به‌ كه‌شێكی فێنك بكرێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: له‌ سبه‌ی هه‌ینییه‌وه‌ نزم بوونه‌وه‌ی ‌پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات بەھۆی نزیکبوونەوەی بارستە ھەوایەکی سارد لە دەریای ناوەراستەوە، پێشبینی دەکرێت سەنتەری ئەم بارستە ھەوایە رۆژانی سێشەمە و چوارشەمەی ھەفتەی داھاتوو بە تەواوی بگاتە سەر ناوچەکانمان كه‌ بە ڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما له‌ دوای رۆژانی سێشه‌مه‌ و چوارشه‌مه‌ بەراورد بە کاتی ئێستا بۆ ھەر ناوچەیەک 6 تا 8 پلە نزم ببێتەوە، بەھۆی ئەو گۆڕانکارییە خێرایەش کە ڕوو دەدات، لە کاتەکانی رۆژدا ھەست بە فێنکی کەشەکە دەکرێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەگەڵ ئەم بارستە ھەوایە رێژەیەکی مامناوەندی شێی بەرگە ھەوای لەگەڵ دەبێت کە ئەگەر ھەیە رۆژی سێشەمە ببێتە ھۆی بارانی پەرش و بڵاو لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا و باکوری کوردستان.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی گوتیشی: لە رۆژی چوارشەمە کاریگەری بارسته‌ هه‌واكه‌ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک بەتایبەت ناوچە سنوورییەکان، ئەگەری چربوونەوەی ھەور و بارانی پەرش و بڵاو بە ڕێژەی جیاواز دەبێت کە لە ھەندێ ناوچەدا ھەورەبروسکە و تاوی بە خوڕی باران دروست دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.