Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:38

ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی ئۆڵه‌مپی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیار و ڕاسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەمینداری گشتی و دارایی و ئەندامان لە مەکتەبی تەنفیزی، کۆبووه‌وە و چەندین بریار و راسپاردە دەرکرا.

ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ئۆڵه‌مپی ده‌ری كرد بریتی بوون له‌:-

1ـ دەستلەکارکێشانەوەی د. دیار محەمەد سدیق لە جێگری سەرۆک پەسند کرا، سوپاس و پێزانینیش ئاراستەی کرا دوای ئەو ماوەی لە خزمەت پرۆسەکە و وەرزشوانان دابووە، کار و کردارەکانی بەرز نرخێنرا و هیوای سەرکەوتنی لە پۆستی داهاتووی کە وەک سەرۆکی نوێنەرایەتی سلێمانی دەستبەکار بوو بۆی کرا، هەروەها پیرۆزبایی لە نزار مستەفا ئەمین کرا کە وەک جێگری سەرۆک دەست بەکار بوو.

2ـ پەسەندکردنی سەرجەم هەڵبژاردنی نوێنەرایەتییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم.

3ـ نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بکرێت سەبارەت بە پێدانی روونکردنەوە لەسەر کردنەوەی بەشی یەکێتییە وەرزشییەکان لە ناو وەزارەتی رۆشنبیری، وە تا چ ڕادەیەک ئەم بەشە کارەکانی دژ بە کارەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان نابێت.

4ـ نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت، بە مەبەستی دابینکردنی بڕەپارەیەک بۆ نوێنەرایەتی پارێزگه‌ی هەڵەبجە.

5ـ نووسراوێک ئاراستەی سەرجەم یەکێتییە وەرزشییەکان بکرێت لەگەڵ نوێنەرایەتی شارەکانی هەرێم کە هەر کارێک پەیوەندی بە کار و چالاکی یەکێتییە وەرزشییەکانەوە هەبێت، مەرجەعی یەکەم و کۆتا یەکێتییە وەرزشییەکان و لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستانە، هەر یەکێتییەک و نوێنەرایەتییەک بە پێچەوانەی ئەم هەنگاوەوە کار بکات، رووبەرووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

5ـ پەسەندکردنی سەرجەم کار و چالاکی یەکێتییە وەرزشییەکان لە ماوەی هەشت مانگی رابردوو، واتە لە 1ی 1ی 2023 تاوەکو ئەمرۆ 24ی 8ی 2023، هەروەها راپۆرتی دارایی و باری دارایی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و بریاری پێویستی لەبارەوە درا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.