Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:27

له‌ سیده‌كان ماڵی هاووڵاتییه‌ك به‌ درۆن بۆردومان كرا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان به‌ درۆن ماڵی هاووڵاتییه‌ك بۆردومان كرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ له ‌ماڵ نه‌بوون‌، زیانی گیانی نه‌كه‌وته‌وه‌.

مه‌هدی داود په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 4:00 درۆنه‌كانی توركیا‌ ماڵی هاووڵاتییه‌كیان له‌ كوێستانه‌كانی مێرگه‌میر له‌ سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان بۆردومان كرد.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ ته‌واوی ماڵه‌كه‌ سووتا‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ له‌ كاتی بۆردومانه‌كه‌ له‌ ماڵ نه‌بوون‌، هیچ قوربانی و زیانێكی گیانی نه‌كه‌وته‌وه‌.

ئه‌و خانه‌واده‌ی ماڵه‌كه‌یان به‌ درۆن بۆردومان کراوە، خەڵکی گوندی لێتانی سەر بە شارۆچكه‌ی سیدەکانن و بۆ کاری ئاژەڵداری چوونەتە کوێستانەکانی مێرگەمیر.

لای خۆشییەوە ئیحسان چەلەبی قایمقامی شارۆچكه‌ی سیدەکان هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوە، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی زیاتری له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ نەخستەڕوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر 12:00 لەلایەن درۆنی تورکییه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە ڕێگه‌ی سین بێرکمە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری په‌كه‌كه‌ گیانیان لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.