Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:28

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندێکی ئەڵمانیا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد بە سەرۆکایەتی لەمیا قەدوور ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا.

لە دیدارەکەدا کە کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش  ئاڵوگۆڕ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.