له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق قه‌یرانی كه‌می به‌نزین دروستبووه و وای لێهاتووه هاووڵاتییان و شوفێران بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌م گه‌رمایه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له نۆره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین بووه‌ستن.
شوفێران له شاری به‌غدا ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند لیترێك به‌نزین ده‌بێت به‌م گه‌رمایه نۆره‌یه‌كی زۆر بگرن، بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هێڵن.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كردووه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌بێت قه‌یرانی كه‌می به‌نزین له شاری به‌غدا و شاره‌كانی تریش چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڕیاریداوه به‌نزینخانه حكوومییه‌كانی شاری به‌غدا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر كراوه‌بن و به‌نزین به شوفێر و هاووڵاتییان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی ده‌ستكه‌وتنی به‌نزین كه‌متر بكرێته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له هه‌ردوو به‌ری ره‌سافه و كه‌رخی شاری به‌غدا چه‌ندان به‌نزینخانه‌ی ناحكوومی هه‌ن له ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌نزین ده‌ده‌ن به شوفێران و كراوه‌ن، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه شوفێران له ماوه‌یه‌كی كه‌متری ئه‌م گه‌رمایه بتوانن به‌نزینیان بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ست بكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.