یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌شداری له پالهوانێتییهكی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی ئێران ده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند، یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌شداری له پاله‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی كلاسیكی نێوده‌وڵه‌تی كه له شاری هه‌مه‌دان له وڵاتی ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت، ده‌كات.
د.دلزار حه‌مه ساڵح گوتیشی، پاله‌وانێتییه‌كه له 24ی8 له شاری ئاماژه پێكراو به‌رێوه‌ده‌چێت و تاوه‌كو 31ی 8ی 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد راشیگه‌یاند، یانه‌كه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌شداری ده‌كات و له پاڵهوانێتییهكهشدا كه نوێنه‌رانی هه‌شت وڵات به‌شدارن، وڵاته‌كانیش برییتن له: ئێران، عێراق، ئه‌نده‌نووسیا، ئه‌رمینیا، چیك، سووریا، چیك.
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد گوتیشی، یاریزانانی به‌شداربوومان له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا بریتین له یاریزانان، عه‌لی فه‌رهاد، یوسف فه‌رهاد عه‌لی،پۆڵا ئازاد سابیر، د.دیار جه‌زا، له‌نیا سه‌ڵاح، ڕابه‌ر به‌ختیار حه‌مه ساڵح، په‌یوه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د، باوان مه‌حمود محه‌ممه‌د.
له كۆتاییدا د.دلزار حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاند، یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ژماره‌یه، بۆیه له پالهوانێتییهكانی ده‌ره‌وه‌ش به‌شداره.
ياريزانانی يانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بەشداری له پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.