Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:40

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەردوو بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا ،نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 152 هەزار و 900 دینار بووە.
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار دینار، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 151 هەزار دینار.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماركرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 400 دینار. 
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.