Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:05

هاوپه‌یمانان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 فەریقی روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌، لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب دیوت، راوێژکاری باڵای سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد. 

لە دیدارێکدا، کە لیوا حافز محه‌مه‌د عه‌لی، ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان ئامادەی بوو، بابەتە  هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و تیمی سەربازی هاوپەیمانان لەهەرێم خرانە بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، مەشق و ڕاهێنانی پەسەندکراوی ساڵانە، پرسی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، هاوكارییه‌كانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێكران و هه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه‌ له‌و پڕۆسه‌یان روانی. 

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سەرۆکی ئەرکانی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان، بەئامانجی پێشخستنی زیاتری پرۆسەی چاکسازی و خێراترکردنی هەنگاوەکانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌.

لەکۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان و عێراقدا كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.