Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:28

بەهۆی سیستەمی پریپەیدەوە 320 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە

کوردستان TV
100%

ئەندامی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی سیستەمی پریپەیدەوە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت و وایکردووە کە 320 مۆلیدە بکوژێنرێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی 08ـی 2023 عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک ڕایگەیاند: کارەبای 55 هەزار بەشداربوو کراوەتە پریپەید کە پێکهاتوون لە 40 هەزار هاوبەشی سیتییەكان و 10 هەزار هاوبەشی بازرگانی.

ڕاشیگەیاند: سیستەمی پریپەید لە 19 ستیی هەولێر دانراوە و بەکارهێنانی کارەبا لە 34 مێگاواتەوە بۆ 27 مێگاوات دابەزاندووە، هەروەها لە کۆی 25 هەزار بەشداربوو، 7 هەزار سەرپێچیی کارەبا بنبڕ کراون، بەهۆیەوەش 320 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی سیستەمی پریپەیدەوە، نرخی کارەبا لەنێوان 30% بۆ 40% لەسەر هاووڵاتییان هەرزانتر دەکەوێت.

سەبارەت بە بەرزی نرخیش ئەندامی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک گوتی: بەرزەنرخ تایبەتە بە چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان و کارەباکەیان بە نرخێکی تایبەتی خۆیان بەردەوام دەبێت، - بەڵام لە گەڕەکە ئاساییەکان هەر بە نرخی ئێستا دەبێت و تەنیا شێوازی پارەدانەکەی پێشوەختە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.