Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:22

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا و سبه‌ش سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی لێ كرا.

بڕیاریشه‌ سبه‌ی چوارشه‌م هاكان فیدان بگاته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: هاكان فیدان كه‌مێك پێش ئێستا به‌ سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ گه‌یشته‌ شاری به‌غدای پایته‌خت.

بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی فوئاد حوسێن و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆ ببێته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هاكان فیدان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی گرینگ بكات له‌وانه‌‌ بابه‌تی ئه‌منی و سنوور و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و دۆسییه‌ی ئاو و بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا، ئه‌مه‌ جگه‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.