نێچیرڤان بارزانی لە میانی پێشوازیکردنی لە كونسوڵى نوێى هيندستان ئاماژه‌ى به گرنگيى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هيندستان كرد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ـی 08ـی 2023 له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مادان گۆپال كونسوڵى گشتيى نوێى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى، وێڕاى بەخێرهاتن، پشتگيريى خۆيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هيندستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هيندستان وڵاتێكه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌توانن له زۆر بواردا سوود له شاره‌زايى و پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى وه‌ربگرن، بۆيه گرنگه هه‌رێمى كوردستان بايه‌خ و گرنگى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هيندستان بدات. له‌مباره‌يه‌وه به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به گرنگيى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هيندستان كرد.
لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى نوێى هيندستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌ركاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختى له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.