Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:19

راگه‌یاندراوێك له‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان

کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی8ی2023،  لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ، راگه‌یاندراوێكی عادل كه‌مال سه‌رۆكی  یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستانیان بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌. 
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا عادل كه‌مال، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌ش جوانی و له‌ش رێكی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتییه‌كی فه‌رمی له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به‌ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانین، بۆ هه‌موولایه‌ك رایده‌گه‌یه‌نین، كاروچالاكییه‌كانمان له‌ چوار چێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ و  له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر ، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك، ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان، راپه‌رین، سۆران، زاخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
عادل كه‌مال ده‌شڵێت،  له‌ پاله‌وانێتییه‌كانماندا ته‌نها یاریزانانی شاره‌كانی هه‌رێم ده‌توانن به‌شداربن، یاریزانانی دیكه‌ له‌ باشوور و ناوه‌راستی عێراق و یاخود ناوچه‌كانی دیكه‌ ناتوانن به‌شداربن له‌ كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان. 
له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، هه‌ر كاروچالاكییه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ی ئێمه‌ ئه‌نجام بدرێت، په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتیه‌ وه‌رزشییه‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ نییه‌ و ڕازیش نابین به‌ناوی یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.