Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:21

وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 22-8-2023 هاكان فیدان ،وەزیری دەرەوەی توركیا، بەسەردانێكی فەرمی بگاتە بەغدای پایتەختی عێراق .
لەوبارەیەوە ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدا كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
شایانی باسە رۆژی یەكشەممەی رابردوو پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا هاكان فیدان ،وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.