Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:29

ڤیدیۆ.. ژن و مێردێكی ئێرانی خاوەندارێتی شوقەكەیان بۆ سەگەكەیان دەگوازنەوە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئێران بەڕێوەبەری دەزگایەكی خانووبەرەی بە تۆمەتی فرۆشتنی شوقەیەك بە سەگێك دەستگیركرد.
 لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی ناوخۆیی، ئیسنا بڵاویكردۆتەوە، پۆلیس ئاماژەی بەوەكردووە، دوای بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا نووسینگەیەكی خانووبەرە لە ڕۆژئاوای تاران گرێبەستێك بۆ فرۆشتنی شوقەیەك بە سەگێك واژۆ دەكات، دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرد.
لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا دەركەوتووە كە ژن و مێردێكی ئێرانی گرێبەستێكیان واژۆ كردووە و خاوەندارێتی شوقەكەیان بۆ سەگە سپییە بچووكەكەیان دەگوازنەوە. 
ماڵپەڕی "میزان ئۆنلاین"ی دەزگای قەزایی لە زاری ڕەزا تەبار، جێگری دادستانی گشتی لە تاران بڵاویكردەوە،پۆلیس بە فەرمانی دەزگای قەزایی، بەرپرسی ئەو دەزگایەی دەستبەسەر و نووسینگەكەشی داخستووە. 
ئاماژەی بەوەشكردووە، فرۆشتنەكە هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و پێشێلكردنی بەها ئەخلاقییەكانی كۆمەڵگایە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.