Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:56

ماددەی نوێ بۆ سەبەتەی خۆراك زیاد دەكرێت ؟

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق چەند پێشنیارێكی بۆ زیادكردنی كەلوپەلی نوێ بۆ سەبەتەی خۆراك لە ماوەی ساڵی داهاتوودا ئاشكرا كرد.


لما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە : گرێبەستەكانی ئێستا سەبارەت بە سەبەتەی خۆراك تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامن و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا ناكرێت .
ئاماژەی بەوەشكرد :چەند پێشنیارێك هەیە كە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا پێشكەش دەكرێت كە بریتییە لە زیادكردنی ماددەی نوێ یان بڕی زیاتر بۆ نێو سەبەتەی خۆراك،پێشنیارەكانیش پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی : زیادكردنەكەش لەسەر بڕینی سەبەتەی خۆراكی ئەو كەسانە دەبێت كە مووچەیان لەدوو ملیۆن دینار زیاترە .
شایانی باسە پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری ڕاگرتنی سەبەتەی خۆراكی ئەو كەسانەی دەركرد كە مووچەیان لەدوو ملیۆن دینار یان زیاترە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.