سهرۆك بارزانی ئهمڕۆ دووشهم له میانهی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ زانایانی ئایینی و كەسایەتی و ڕیش سپی و كاسبكارانی دهۆك ڕایگهیاند كه سهركهوتن له یهكبووندایه، بۆیه ههمیشه كاری بۆ ئهوه كردووه و خوازیاره یهكڕیزی لهنێو لایهنه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان ههبێت.
ئێوارەی ئهمڕۆ دووشهم لە شاری دهۆك، سەرۆك بارزانی لەگەڵ زانایانی ئایینی و كەسایەتی و ڕیش سپی و كاسبكارانی دهۆك كۆبووهوه.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەش كرد و لە سەرەتای قسەكانیدا تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی هەرێم و ڕایگەیاند كە هەمیشە كاری بۆ ئەوە كردووە و خوازیارە كە یەكبوون و یەكڕیزی لەناو لایەنە سیاسییەكاندا هەبێت، چونكە سەركەوتن لە یەكبوون دایە، بەڵام مەرجی سەرەكیی یەكبوون، بڕوابوونی هەموو لایەكە بە سەرفیرازیی گەلی كوردستان و دۆزە ڕەواكەی.
سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی هەوڵدان بۆ لەناوبردن و پەراوێزخستنی گەلی كوردستان لەلایەن دەوڵەتی عێراق لە سەدەی ڕابردوو، باسی لەوە كرد كە دوای 2003 دەرفەتێكی باش هاتە ئاراوە بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای شەراكەت و تەوازن و تەوافوق و پابەندبوون بە دەستوور كێشەكان چارەسەر بكرێن، بەڵام جێگەی داخە كە هەتا ئێستاش ڕێز لە دەستوور و ڕێككەوتنەكان ناگیرێت و لە ڕێگەی دەسكاریكردنی یاساكان هەندێ هەوڵ لە ئارادان بۆ لاوازكردن یان نەهێشتنی هەرێمی كوردستان.
ڕاشیگەیاند ئیدی ئەو ڕۆژە نەما كەسێك بتوانێ كار بۆ نەهێشتنی كیانی هەرێمی كوردستان بكات كە بەرهەمی خەباتی گەلی كوردستانە.
سەرۆك بارزانی ئەوەشی بۆ ئامادەبووان شیكردەوە كە پێویستە گەلی كوردستان پشت بە خۆی و تواناکانی ببەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش حكوومەتی هەرێم لە بەرنامەیدایە سەرچاوەكانی داهات لە هەرێمی كوردستان فراوانتر بكات و دەرفەتی كار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.
لە درێژەی گوتەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی لەو تەوژمە دوژمنكارییە كرد كە بە نیازی بڵاوكردنەوەی نائومێدی و نەهێشتنی هەستی نیشتیمانپەروەری و هەروەها مەترسی بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەرن لەناو خەڵكدا.
پەیوەست بەو باسە، سەرۆك بارزانی داوای لە زانایانی ئایینی و مامۆستایان كرد كە كار بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتمانی و قووڵتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیانی سیاسی و ئایینی و كۆمەڵایەتی و دینداریی ڕاستەقینە و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی بكەن.
لە بەشی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، دەرگەی گفتوگۆ كرایەوە و سەرۆك بارزانی وەڵامی پرسیار و پێشنیاری ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەی دایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.