Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:15

گه‌شتیارێكی خه‌ڵكی به‌غدا له‌ ئاوی گه‌لی زنته‌ خنكا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌شتیارێكی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی به‌غدا له‌ كاتی مه‌له‌كردن له‌ ئاوی ڕووباری گه‌لی زنته‌ خنكا.

به‌رگریی شارستانی ئاكرێ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌شتیارێكی خه‌ڵكی به‌غدا به‌ناوی (زرغام فازڵ) ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌ كاتی مه‌له‌كردن له‌ ئاوی ڕووباری گه‌لی زنته‌ له‌ سنووری ئاكرێ خنكا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ته‌رمی خنكاوه‌كه‌‌ له‌ ڕووبار ده‌رهێنراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی ئاكرێ كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.